چوار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دا

چوار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد … چوار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دا

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا، لە خورماڵیش بەهۆى روداوێکى هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا.

 

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆى دهۆك  رایگەیاند: بەرەبەیانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر٥:٣٠خولەک لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای (سێمێل- بازەلانێ) لە نزیک دۆمیز ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کرۆلا دوای ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا وەرگەڕا.

 

ئاشکرایکرد،  لە روداوەکەدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و زیانی زۆری مادیشی لێکەوتوە.

 

هاوکات درەنگانێکى شەوى رابردوو لە ناحیەى خورماڵ، روداوێکى هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى تایبەت و ماتۆرسکیلێک رویدا و بەهۆیەوە شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا و برایەکیشى کە سەرنشینى ماتۆڕسکیلەکەبوو بەسەختى برینداربوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە