پەیامی کورد ... تووشبوون و بردن بە هۆی کۆرۆنا لە بریتانیا زیادی کردووە
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی له‌به‌ریتانیا توشی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه روو له‌زیادبوون كردوه.
ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه، له‌رۆژی هه‌ینیدا 55761 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له رۆژی شه‌ممه‌شدا 41346 كه‌س توشی ڤایرۆسه نوێیه‌كی كۆرۆنا بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له‌به‌ریتانیا 1295 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه وڵاتی به‌ریتانیا به‌یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا دێت كه رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 88590 كه‌س.
حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راگه‌یاندوه‌و رێگه به كه‌س نادرێت له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام رۆژ دوای رۆژ ژماره‌ی توشبوانی به‌ڤایرۆسه‌كه روو له‌زیادبوونه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە