پەیامی کورد … هونەرمەندیکی کورد لە مەهاباد بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
کامران مەتەری، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و بێژەری دێرینی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هونەرمەند کامران مەتەری لە تەمەنی ٧۶ ساڵیدا و بەهۆی تووش بوون بە پەتای کۆرۆنا، لە شاری مەهاباد دڵی لە لێدان کەوت و کۆچیدوایی کرد.
هونەرمەند کامران مەتەری، کەسایەتییەکی نیشتمانپەرور و هونەرمەندێکی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو کە لە ڕێگای ئاواز و گۆرانییەوە خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکانی دەکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە