تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆمباران دەکات

تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆمباران دەکات

پەیامی کورد     ...    تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆمباران دەکات

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆمباران کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا شەوی ڕابردوو کێوی هەرەم و شاقوولی یان لە شاری زاخۆ گرتوە بن کۆنترۆڵی خۆیان و ئەمڕۆ جارێکی دیکە گوند و ناوچەکانی شاری العمادییە لە پاریزگای دهۆک یان بۆمباران کردووە .

ئەم سەرچاوە ئەمنییەتییە هەروەها جەختی کردەوە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ڕۆژی هەینی یش " درکا " لە شاری زاخۆ یان لە پارێزگای دهۆک بۆمباران کردووە کە جیگای ئاماژەدانە لەم هێرشانەدا خەسارێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە .

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات لەگەڵ تورکیا لە ڕێگای چارەسەری سیاسییەوە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی ئەو ووڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان  بگاتە ڕێکەوتن .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە