تورکیا لە بارەی کشاندنەوەی هێزەکانی وەڵامی سوریای دایەوە

تورکیا لە بارەی کشاندنەوەی هێزەکانی وەڵامی سوریای دایەوە

پەیامی کورد... تورکیا لە بارەی کشاندنەوەی هێزەکانی وەڵامی سوریای دایەوە

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، تورکیا ئارەزوومەندە ئاشتی لە سوریا بەرقەراربێت بەڵام ناتوانن هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە تاوەکو لە ئاسایشی سنوورەکانیان دڵنیانەبنەوە و وتیشی، "لەو بڕوایەدام بەشار ئەسەد ژیرانەتر بیر لەو پرسە بکاتەوە."


ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی بڵاویکردەوە، یەشار گیولەر وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، ئارەزوومەندی بەرقەراربوونی ئاشتی لە سوریا دەکەن و نووسینەوەی دەستووری نوێ بۆ سوریا و پشبەستن پێی گرنگترین هەنگاوەکانی بەرقەرابوونی ئاشتییە.
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە: زۆرێک لە بەرپرسانی وەزارەت خانوویان بۆ کڕاوە
ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دەیەوێت ئاشتی لە سوریا بەرقەراربێت، بەڵام ناتوانن هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە بەبێ ئەوەی لە ئاسایشی سنوورەکانیان دڵنیانەبنەوە و دەشڵێت، "لەو بڕوایەدام سەرۆکی سوریاش ژیرانە بیر لەو پرسە بکاتەوە."

سەبارەت بە بوونی هێزی تورکی لە لیبیا ئەوەی خستووەتەڕوو، لەسەر داواکاری حکومەتی شەرعی ئەو وڵاتە هێزی تورکیا رەوانەی ناوچەکانیان کراوە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئاگادارە.

پێشتر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، تاوەکو هێزی تورکیا لە نێو خاکی سوریا مابێت ئامادە نییە کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامبدات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە