پەیامی کورد ... تورکیا کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرتووە
بەپێی هەوال و ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی تورکیا کە ئاماژە بە ناوی نەکراوە ڕایگەیاندووە : تورکیا لە سەرەتای مانگی مەی یەوە کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرتووە.
▫️بەپێ ڕاپۆرتەکە، ئەم بەرپرسە بە بیرهێناانەوەی ئەوەی کە تورکیا یەکێ لەو ٨ ووڵاتەیە کە لە لێخۆشبوونەکان بەشدار بوو دەڵێ : دەوڵەتی تورکیا لە ئێستادا، لەنێو چوارچێوەی ئەو گەمارۆوە نەوتییەیە کە ئەمریکا دیاریکردووە.
هەروەها سێ ڕۆژی پێشوو، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زمانی سەرچاوەیەکی نەوتی ڕایگەیاندبوو : لەسەرەتای مانگی مەی و کۆتایی لێخۆشبوونەکان، هیچ کەشتییەکی نەوتکێش کە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە باری هێنابێت، نەهاتووتە نێو بەندەرەکانی تورکیا.
بەووتەی لێکۆڵەران، تورکیا پێداویستییە نەوتییەکانی لەباتی ئێران لە عێراق، ڕووسیا و قەزاقستان دابین دەکات.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنساش لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوردەکانی نەوتی تورکیا لە ئێرانەوە، لەزمانی بەرپرسێکی تورکیا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی بکات ووتوویەتی: تورکیا کڕینی نەوتی لە ئێران بە هۆی بەڕێوەبردنی گەمارۆوە نەوتییەکانی ئەمریکا ڕاگرتووە، ئەگەرچی بەگشتی دژی ئەم گەمارۆیانەیە.
بەووتەی هەواڵدەری فەڕەنسا، ئەم بەرپرسە کە هاوڕێ وزیری دەرەوەی تورکیا لە سەفەری فەڕەنسا بوو، گوتوویە: تورکیا وەکوو هاوپەیمانێکی ستراتژیکی ئەمریکا، گەمارۆوە نەوتییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بەڕێوە دەبات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە