بەپەلە ... تورکیا دەستبەرداری کڕینی نەوتی ئێران دەبێت و سبەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات !!!

بەپەلە   ...  تورکیا دەستبەرداری کڕینی نەوتی ئێران دەبێت و سبەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات  !!!

پەیامی کورد   ...    وەزیری دەرەوەی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە ماوەی دو رۆژ لە عێراق بمێنێتەوە، سبەیش سەردانی بەسرە و هەرێمی کوردستان دەکات.

مەولود چاووش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای گەیشتنی بە بەغدا لەلایەن محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و بڕیارە ئەمڕۆ لە پایتەخت کۆمەڵێک دیدار لەگەڵ سەرکردەکانی عێراقدا ئەنجامبدات.

بەپێی زانیاریەکان ، چاووش ئۆغلو سبەی سەردانی بەسرە و هەولێریش دەکات و لەمیانەی سەردانەکەیدا دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێ دەکرێن.

  لەمیانی سەردانەکەی چاووش ئۆغلودا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان باس لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " دەکرێت لە شەنگال و قەندیل.

ئەو سەردانەی چاووش ئۆغلۆ لەکاتێکدایە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخشینی هەشت ووڵاتی لە کڕینی نەوت لە کۆماری ئیسلامی ئێران راگرتووە، تورکیاش دەیەوێت دەستبەرداری کڕینی نەوت لە ئێران ببێت و لە بەرامبەردا هاوردەکردنی نەوت لە عێراق زیادبکات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە