پەیامی کورد ... ترامپ فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ ٧٣ کەسی دیکە دەرکرد
سەرۆکی ئەمریکا ئەو لیستەی تایبەت بە لێبووردنی سەرۆکایەتی و دەمێک بوو خەڵک و میدیا چاوەڕێیان دەکرد، راگەیاند کە ستیڤ بانۆن، راوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ٧٢ کەسایەتی دیکەی تێدایە.
دۆناڵد ترەمپ لە کاتژمێرهكانی کۆتاییەکانی سەرۆکایەتییەکەی کە لە ناوەڕاستی ئەمڕۆ بەکاتی واشنتن دی سی کۆتایی دێت، لیستی تایبەت بەو کەسانەی کە لێبووردنی سەرۆکایەتی بۆ دەرکردوون، ئاشکرا کرد.
لیستەکە ٧٣ کەسایەتی تێدایە کە ترەمپ بڕیاری لێبووردنیانی بۆ دەرکردوون، هەروەها لەو لیستەدا 70 کەسایەتی دیکە کە زیندانیکراون بە بڕیاری ترەمپ سزاکانیان کەمتر یان سووک کراوە.
کۆی گشتی ئەو کەسانەی ترەمپ لێبووردنی بۆ دەرکردوون ١٤٣ کەسن، بەڵام لیستەکەی ترەمپ نە خۆی و نە هیچ ئەندامێکی خێزانەکەی تیادانییە.
دەرکردنی بڕیاری لێبووردنی سەرۆکایەتی، نەریتێکی سەرۆکایەتی ئەمریکایە و تیایدا سەرۆکی وڵات لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی بڕیاری لێبووردن بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە دەیەوێت لەدوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی، رووبەڕووی لێکۆڵینەوە، لێپێچینەوە و سزادانی دادگاکانی ئەمریکا نەبنەوە.
میدیای ئەمریکی بەتایبەتی ئەوانەی کە بە بەرەی دژە ترەمپ ناسراون، پێیانوایە زۆربەی ئەو کەسایەتییانەی کە ترەمپ بڕیاری لێبووردنیانی بۆ دەرکردوون، بەشێوەیەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستیان لە گەندەڵی هەبووە، هەروەها ئەو بەندکراوانەی کە سزاکانیان کەم یان سووک کراوە، کەسانی تاوانبارن و شیاوی لێبووردنەکەی ترەمپ نین.
یەکێک لەوانەی بەر لێبووردنەکە کەوتووە، کوەیم کیلپاتریک، سەرۆک شارەوانیی پێشووی دیترۆیتی ئەمریکایە. کیلپاتریک لە ساڵی ٢٠١٣ دا بەهۆی ساختەکاری و فڕتوفێڵی ئینەرنێتی بە ٢٨ ساڵ بەندکردن سزا درا. لەدوای ٧ ساڵ مانەوە لە زیندان، بە بڕیاری لێبووردنی سەرۆکایەتی، سزاکانی سەر کیلپاترتیک کەمکرانەوە و ئازادکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە