ترامپ فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ ١٠٠ بەندکراو دەرکرد

ترامپ فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ ١٠٠ بەندکراو دەرکرد

پەیامی کورد ... ترامپ فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ ١٠٠ بەندکراو دەرکرد

 

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سبەینێ سێ شەممە لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە ١٠٠ بەندکراو دەربکات.

 

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانیان ڕاگەیاندوە ترەمپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی کۆبوەتەوە و بۆ ئەوەی لیستی ناوی ئەو ١٠٠ کەسەی بۆ ئامادەبکەن.

 

میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە لە لیستەکەدا پێشبینی دەکرێت دەیان تاوانباری تێدابێت کە لەلایەن داداگاکانی ئەمریکاوە بە تۆمەتی جیاواز سزادراون.

 

بەپێی یاسا سەرۆک دەتوانێت لێخۆشبوونی تایبەت بە تاوانباران دەربکات و لە زیندان ئازادیان بکات،دۆناڵد ترەمپیش لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتی دەیەوێت ئەو کارە بکات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ بەیانی رۆژی چوارشەممە بەکاتی ئەمریکا کۆشکی سپی جێبهێڵێت و بەشداری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن نەکات کە دوا نیوەڕۆی هەمانڕۆژ بەڕێوەدەچێت و وەک سەرۆکی نوێ ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە