پەیامی کورد ... ڕێکخراوی داعش لە مەخموور بە چڕی بۆمباران کرا
شه‌وی رابردو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش بۆردومانی بنكه‌و و باره‌گاكانی رێكخراوی داعشیان له سنووری قه‌زای مه‌خموور ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای مەخموور ڕایگەیاند : شه‌وی رابردوو ٥ فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بۆردومانێكی چڕی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعشیان له چیای قه‌ره‌چووغ به‌رامبه‌ر گونده‌كانی ئاسمانی عه‌لی ره‌ش و به‌ردی سپی ئه‌نجامدا.
ووتیشی، "له بۆردومانه‌كه‌دا، له رێگه‌ی نزیكه‌ی ٦٠ موشه‌كه‌وه، نۆ باره‌گای داعش كرانه ئامانج، زیانی زۆریش به چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه گه‌یشتوه".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ژمارەیەک لە چه‌كدارانی داعش كوژران و برینداربوون، به‌ڵام زانیاری له‌باره‌ی كوژراوه‌كانیان نه‌زانراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوای ئه‌نجامدانی كێوماڵی سنوری شاخی قه‌ره‌چووغ ئه‌وكات زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان بزانرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە