پەیامی کورد … زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر ڕاگەیەندرا
دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە بەهۆی بارینی شەپۆڵێكی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێكی شاری هەولێر ڕوویدا، لەسەر فەرمان و راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە پارێزگای هەولێر لێژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی پارێزگا، بەرگری شارستانی هەولێر، دەزگای خێرخوازی بارزانی، لقی هەولێری كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی پێكهێندرا بۆ زانین و دەرخستنی ڕێژەی ئەو زیانانەی كە بەهۆی لافاوەكەوە بەر هاوڵاتییان كەوتووە، دەرەنجام زەرەرو زیانەكان بەمشێوەیەی لای خوارە دیاریكران:-
یەكەم/ 500 خێزان، ناوماڵ و كەلوپەلەكانیان بەتەواوتی لەناوچووە.
دووەم/ 130 ئۆتۆمبێل بەر لافاو كەوتون و لەكار كەوتوون.
سێیەم/ 127 خانوو زیانیان بەركەوت.
چوارەم/ 2 قوتابخانەو چەند پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و تۆڕكانی كارەباو ئاوو ئاوەڕۆكان زیانیان بەركەوتووە.
پێنجەم/ سوپاس بۆ خودای گەورە كە هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.11.1
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە