پەیامی کورد... شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ڕوو لە وڵات دەکات و لە شارەکانی هەرێم پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕەگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەی دووشەممە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق گەرمتر دەبێت و هەتا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە خۆڵبارینێکی سووک دەست پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ناوچەکانی باشوور، ئاسمان ساماڵ و کەشوهەوا گەرم دەبێت و پلەی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشتری دەبێت، بەڵام پلەی گەرما لە هەرێم کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکات.
لە بارەی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە، کەشناسیی پێشبینی ئەوە دەکات، لە دوا نیوەڕۆی پێنجشەممەوە ئاسمان ساماڵ ببێتەوە و کەمێک پلەی گەرمی داببەزێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە