پڕۆگرامی ئەمریکا بۆ ئەو ووڵاتانەی کە لە کڕینی چەک و کەل و پەلی ڕووسی پاشگەز دەبنەوە

پڕۆگرامی ئەمریکا بۆ ئەو ووڵاتانەی کە لە کڕینی چەک و کەل و پەلی ڕووسی پاشگەز دەبنەوە

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا لە پڕۆگرامی دایە لە سەراسەری جیهاندا بەرنامەی ڕانەگەێنداروی هاوکاری و گەیاندنی یارمەتی دارایی بۆ ووڵاتانێک بخاتە واری جێبەجێ کردنەوە کە ئامادە بن لە کڕینی چەکی ڕووسی پاشگەز ببنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە Defence One پێشتر ئەم جۆرە هاوکارییانە بە ووڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەلات دەبەخشرا کە لە پێشوودا ئەندامی پەیمانی وەرشۆ بوون .

بەرنامەی ئەورووپایی بە ناوی ERIP لە شەش ووڵاتی ئەورووپایی جێبەجێ دەکرێت و لە چوارچێوەی ئەوەدا لە ئەگەری پاشگەز بوونەوەی ئەم ووڵاتانە لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی و باڵەفڕگەلی درووستکراوی شەورەوی و ڕووسیا و کڕینی چەکی درووستکراوی ئەمریکا لە جیاتی ئەوانە ، هاوکاری و یارمەتی دارایی ئەمریکا پێیان ڕادەست دەکرێت .

بۆ نموونە سلۆڤاکیا ٥٠ میلیۆن دۆلاری بۆ کڕینی باڵەفڕ و کرواسیا ٢٥ میلیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی لە ئەمریکا وەرگرت . ئێستا ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێت ئەم بەرنامەیە لە سەرانسەری جیهان دا جێبەجێ بکات .

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند و ووتی : " ئامانجی ئێمە هاوکاری و یارمەتی دانی هاوبەشەکانمانە لە لە ڕاوەستاندنی هەناردەگەلێکە کە بە مقاولەکان ، کارمەندی خزمەتگوزاری و کەل و پەلی زیادەی درووستکراوی ڕووسیا ئەو ڕیگا یەدەدات بکەوێتە ناو بنکە سەربازییەکانی ناتۆوەوە .

  بە پێی بەرنامەی ERIP ، هەر ووڵاتێک  کە بەشداری بکات لە ئەگەری ئەوەی کە پاشگەزببێتەوە لە کڕینی چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی درووستکراوی ڕووسیا لە نێوان ٥٠ تا ١٠٠ میلیۆن دۆلار ڕەسید بۆ نوێکردنەوەی کەل و پەلە شەڕییەکانیان ڕادەست دەکرێت .

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە لەوانەیە ئەو ووڵاتانەی کە بە کڕینی کەل و پەلی زیادە بۆ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی خۆیان لە ڕووسیا بەردەوام بن ، بکەونە بەر گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان ەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە