کاردانەوەی ئەمریکا بە داواکارییەکەی تورکیا بۆ کڕینی چەک لە و ووڵاتە

کاردانەوەی ئەمریکا بە داواکارییەکەی تورکیا بۆ کڕینی چەک لە و ووڵاتە

پەیامی کورد    ...    کاردانەوەی ئەمریکا بە داواکارییەکەی تورکیا بۆ کڕینی چەک لە و ووڵاتە

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لە سەر داواکارییەکەی تورکیا بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی لەو ووڵاتە کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتیک  ، نوێنەرێکی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە داواکارییەکەی تورکیا بۆ سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ڕوسیا ئاگادارە .

بە ووتەی ئەو هێشتا بڕیارێک لەمبارەوە نەگیراوەتە بەر . هەروەها ووتی : ئێمە ووتووێژەکانی خۆمان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە دۆخی نیگەرانکەری ئێدلیب بەردەوامی پیدەدەین .

بلۆمبێرگ بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی پلە باڵای خۆی بۆ داواکاری ئانکارا لە واشینتۆن بۆ دانانی دوو سیستەمی بەرگری پاترییۆت لە سنووری باشووری ئەم ووڵاتەدا هەواڵی دا . سەرەڕای ئەمە ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەم زانیارییانەی بە درۆ خستەوە .

هەروەها ووتی : ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە داواکاری ڕادەست کردنی دوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت ناڕاستە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە