بەرپرسێکی باڵای داعش لە کەرکووک کوژرا

بەرپرسێکی باڵای داعش لە کەرکووک کوژرا

پەیامی کورد … بەرپرسێکی باڵای داعش لە کەرکووک کوژرا

بەرپرسێكی باڵای داعش كە بە ئەمیری نیشانشکێنەکانی داعش ناسراوە، لە باشووری کەرکووک دەكوژرێت، هاوكات شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منی عێراق دەستگیركردنی بەرپرسێكی دیكەی ئەو رێكخراوەی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،" دوای 3 مانگ لە بەدواداچوونی بەردەوام و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، هێزێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، توانییان  ئەمیری نیشانشکێنەکانی داعش لە باشووری کەرکووک بکوژن".

ئاماژە بەوەشدراوە،"ناوی ئەو ئەمیرەی داعش، یاسین شوکر مەحمەد عززی بووە، بە ئەبو قوتادە ناسراو بووە".

لەلایەكی دیكەشەوە،شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منی عێراق ڕایگەیاند،"لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە به‌رپرسى دابه‌شكردنى موچە به‌سه‌ر خێزانه‌كانى داعش له‌ كه‌ركوك دەستگیر بکەن کە یه‌كێك بووه‌ له‌ داواكراوه‌كانى دادگا به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە