پەیامی کورد … کۆرۆنا پەرلمانی ئێرانی داخست
سیما سادات لاری، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی ئێران دواین ئاماری رەسمی وڵاتەكەی لەبارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو جەختیكردەوە كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٤ هەزارو ٣٤٦ كەسی تر تووشی پەتاكە بوون و ٣٩٨ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٢٦١ هەزارو ٤٣٥ كەس تووشی پەتاكە بوون و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ ٦٧ هەزارو ١٣٠ حاڵەت بەرزبۆتەوە.
لاری ئاماژەی بەوەشداوە كۆی ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتۆتە 1ملیۆن و ٧٩٧ هەزارو ٣١٩ حاڵەت و لەئێستاشدا ٤٨٤٣ توشبوو لەدۆخی ناجێگیردان.
بەهۆی دۆخی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردرا پەرلەمانی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە