بەریتانیا: هێشتا داعش مەترسییەکی گەورەیە و لە پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

بەریتانیا: هێشتا داعش مەترسییەکی گەورەیە و لە پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

پەیامی کورد... بەریتانیا: هێشتا داعش مەترسییەکی گەورەیە و لە پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە ئاماژەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ یەک هەڵوێستی لە بەرامبەر دروستکردنی سوپایەکی سەربەخۆی یەکگرتوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە 1-3-2022، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێل ڕۆب درایڤەر، ڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی جێبەجێکردن و خێراترکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی چاکسازی تاوتوێ کرا و هەر دوو لا کۆکبوون، لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش، بە ئامانجی سەرخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی.

وەزیری پێشمەرگە وتویەتیشی: "دروستکردنی هێزێکی تۆکمەی سەربازییانەی سەردەمی، لەگەڵیشدا هەنگاونان بۆ چاکسازی سەربازی ئاسان نییە، بەڵام ئەوەشی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کراوە، جێی بایەخی زۆرە و لەم ڕووەشەوە بەردەوام دەبین".

ئەوەشی وتوە: "دۆخی ئێستای هەرێم و عێراق و ناوچەکە بەگشتی، دەخوازێت ئاماژەکان چڕتر بکرێنەوە، بۆ یەک هەڵوێستی، لە بەرامبەر دروست کردنی سوپایەکی سەربەخۆی یەکگرتوو، ئەوەش سەرباری خواستی زۆری ئێمە، خواستی گەورەی هاوپەیمانان و دۆستەکانمانە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا لە هەرێم، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وڵاتەکەی لە پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، وێرای ئاڵنگاری و تەنگژەکانی ئێستا، هێشتا داعش مەترسییەکی گەورەیە و دەبێت هەمووان لە تێکشکاندن و ڕاوەدوونانیان بەردەوام بن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە