تورکیا: لەمساڵدا زیاتر لە ١١ هەزار کۆچبەر لە دەریای ئیجە ڕزگار کراون

تورکیا: لەمساڵدا زیاتر لە ١١ هەزار کۆچبەر لە دەریای ئیجە ڕزگار کراون

تورکیا: لەمساڵدا زیاتر لە ١١ هەزار کۆچبەر لە دەریای ئیجە ڕزگار کراون

لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵ، زیاتر لە ١١ هەزار و ١١١ کۆچبەری نایاسایی لە دەریایی ئیجە ڕزگارکراون و تەرمی حەوت کۆچبەریش دۆزراونەتەوە.

تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا نزیکەی ١٠ هەزار کۆچبەر لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە بە زۆر نێردراونەتەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، بەشێکی دیکەشیان بە هۆکاری جیاواز لە دەریادا گیریان خواردبوو، ڕزگار کراون، واتە بەگشتی ١١ هەزار و ١١١ کۆچبەر ڕزگار کراون.

لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زۆرترین ڕێژەی بە زۆر ناردنەوەی کۆچبەران لە تەممووز، واتە مانگی حەوتدا تۆمار کراوە کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانە هەزار و ٩٣٣ کۆچبەر بووە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی تورکیا، هەزار و ١٣٨ کۆچبەری نایاسایی کە لە دەریادا بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەر و بەر لافاو کەوتنی بەلەمەکانیان ڕووبەڕووی هەڕەشەی مردن بوونەتەوە، بەڵام لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە گیانیان لە مەترسی ڕزگار کراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەرمی حەوت کۆچبەر لە دەریادا دۆزراوەتەوە و ٨٠ قاچاخچیش کە ویستوویانە کۆچبەری نایاسایی بۆ دەرەوەی وڵات ببەن لەلایەن تیمەکانەوە دەستبەسەرکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە