ڕیزبەندی باشترین و خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کرا یەوە

ڕیزبەندی باشترین و خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کرا یەوە

پەیامی کورد... ڕیزبەندی باشترین و خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کرا یەوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ بەهێزترین پاسپۆرت بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پاسپۆرتی سێ وڵاتی ئاسیایە، کە هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد گەشت بۆ زیاتر لە ١٩٣ وڵاتی جیهان بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی کۆمپانیای جیهانیی ڕاوێژکاری هاووڵاتی بوون و نیشتەجێبوون کە بنکەکەی لە لەندەنی بەریتانیایە ئەو سێ وڵاتە پێکهاتووە لە ژاپۆن کە دەتوانیت بە پاسپۆرتی ئەم وڵاتە گەشت بۆ ١٩٣ وڵاتی جیهان بکەیت، هەروەها وڵاتانی سەنگاپوورە و کۆریای باشوور لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن بە گەشتکردن بۆ ١٩٢ وڵات بە پاسپۆرتەکانیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە پاشان هەریەک لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا بە ١٩٠ وڵات پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە، لە ڕیزبەندی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانیش بۆ ساڵی ٢٠٢٢، پاسپۆرتی وڵاتی کۆریای باکوور خراپترینە کە تەنیا دەتوانیت گەشت بۆ ٤٠ چل وڵات بکەیت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، پاسپۆرتی وڵاتی عێراقیش لە پلەی ١١١ سەد و یازدەی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان دادەنرێت و تەنیا دەتوانیت گەشت بۆ ٢٩ وڵات بکەیت. لە لایەکی ترەوە ئەفغانستان لە پلەی ١١٢ دێت کە تەنیا بە پاسپۆرتی ئەم وڵاتە دەتوانیت گەشت بۆ ٢٧ وڵاتی جیهان بکەیت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە