پەیامی کورد … واشنتن لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر ده‌ستپێكرد
واشنتن به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت هێرشه‌كه بكاته خاڵی وه‌رچه‌رخانی گرنگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
باڵی سه‌ربازیی بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی هه‌ولێر، كه یه‌كێكه له‌و سێ بنكه سه‌ربازییه ئه‌مەریكییه‌ی له عێراق ماون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی لێیه.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، کە ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناكرێت ئارامیی هه‌ولێریش وه‌كو خوارووی عێراق بشێوێت.
ماڵپەڕی "زه-وۆڵ ستریت جۆرناڵ" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نووسیویەتی "میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران 14 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی هه‌ولێر كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆشكی سپی، به رۆژنامه‌ی "زه-نیویۆرك تایمز"ـی گوتووه، سه‌رۆك بایدن به وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیکە له‌سه‌ر په‌رچه‌كداری بایدن ئاشکرا بکات.
شەوی 15ـی شوباتی 2021، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كران، سێ له مووشه‌كه‌كان له فڕۆكه‌خانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كه‌وتنه‌وه خوارەوە، كه بوونه هۆی كوژرانی سه‌ربازێكی خانه‌نشین كه له كاری مه‌ده‌نیدا بووه و هه‌شت سه‌ربازیش برینداربوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دیکە ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كێكی هەولێر كران، كه شوێنی زۆر كونسوڵخانەی وڵاتانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووشه‌كێك لە نزیك كونسوڵخانه‌ی چین كه‌وتەخوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە