پەیامی کورد … بریندارێكى هێرشه مووشەکییەکەی سەر هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ستدا
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان گیانله‌ده‌ستدانی یه‌كێك له برینداره‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری راگه‌یاند، كه ناوى نه‌واف راشده و ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه و خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: به‌داخه‌وه یه‌كێك له برینداره‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا، هیوای چاكبونه‌وه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازین كه له روداوه‌كه‌دا برینداربون.
به‌پێى زانیاریه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه ناوی نه‌واف راشده و ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه و خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه.
وه‌زیری ناوخۆ هه‌ر له باره‌ى هێرشه‌كه‌وه وتى: به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سێك سودیان له‌و مامه‌ڵه باشه وه‌رگرت كه له بازگه‌كان له‌گه‌ڵیان كراوه، به‌شێك له‌وانه دزه‌یان كردوه‌ته نێو هه‌ولێر و بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه موشه‌ك ئاڕاسته‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بكرێت.
جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه: لیژنه‌یه‌كمان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق پێكهێناوه و هیوادارین برایانمان له حكومه‌تی عێراق ئه‌وانه‌ی تاوانبارن ده‌ستگیریان بكه‌ن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە