پەیامی کورد ... حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و واشینتۆن گەیشتووەتە لووتكە و تا ئێستا لە مێژووی هەردوو ووڵاتدا ئاڵۆزییەكان نەگەیشتون بەو ئاڵۆزیەی کە ئێستا تێیدان.
ڕووبەڕووبونەوەكانی نێوان واشینتۆن و تاران لە ساڵی 1979 و لە سەردەمی شۆرشی ئێرانەوە بەردەوامە، لەكاتێكدا دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا لە مانگی مایسی ساڵی رابردودا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ ئێران كشایەوە و دوبارە سزاكانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكیدا لە كۆبونەوەی حكومەتەكەی رایگەیاند، "روبەروبونەوەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ئێستادا لە لوتكەدایە و ئەمریكا دژ بە ئێمە هەموو هێزەكانی خۆی چڕكردوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رابردودا بە دەگمەن پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوەتە بەم دۆخەی ئێستا لە نێوان هەردو وڵاتدا هەیە.
لەبارەی ئەو كۆبنەوەیەی کە هەفتەی رابردو لە وارشۆ-ی پایتەختی پۆڵەندا سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمریکا رێكیخستبو، رۆحانی وتی، "ئامانجەكەی نەپێكاوە، ئەوەش شكستێكی دیكەیە لە سیاسەتەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا".
هەفتەی رابردو بەرپرسانی 60 وڵاتی جیهان لە وارشۆ-ی پایتەختی پۆڵەندا بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ناوچەكە كۆبوونەوە و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هیوای هەبو، لەو كۆبونەوەیەدا هاوپەیمانیەك بۆ چڕكردنەوەی سزاكان بۆ سەر ئێران دروستبكات، بەڵام وەزیرانی دەرەوەی ئەو دەوڵەتە ئەوروپیانەی كە تا ئێستاش پابەندن بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێرانەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە