ئەمریکا گەورەترین هێزی سەربازی لە ميژووی خۆی دا جووڵە پێکردووە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەمریکا گەورەترین هێزی سەربازی لە ميژووی خۆی دا جووڵە پێکردووە
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا گەورەترین هێزی سەربازی لە ميژووی خۆی دا جووڵە پێکردووە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گەورەترین ئۆپراسیۆنی کۆکردنەوەی هێزی ئاسمانی و دەریایی لە ناوچەکە دەست پێکرد.
لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو لە جۆرەکانی F-35 و F-22 و A-10 گەیشتوونەتە ناوچەکە.
هاوکات دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری زەبەلاح بە ناوەکانی "جیراڵد فۆرد" و "ئابراهام لینکۆڵن" جێگیرکراون.
ئەم جووڵە سەربازییە فڕۆکەکانی سیخوڕی و سووتەمەنی تێکردنیش دەگرێتەوە بۆ چاودێری کردنی ووردی جووڵەکانی ئێران.
ئامانجی واشینتۆن لەم هێزە ئێجگار گەورەیە، ناردنی پەیامێکی توندی بەرپەرچ دانەوەیە بۆ تاران لە لووتکەی گرژییەکان دا.
پڕۆسەی جێگیرکردنی هێزەکان لە ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا بەردەوامی هەیە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە