مەسرور بارزانی و کونسوڵی تورکیا کۆ بوونەوە

مەسرور بارزانی و کونسوڵی تورکیا کۆ بوونەوە

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی و کونسوڵی تورکیا کۆ بوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 23/8/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هاکان کارەچای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

کونسولی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە