کەناڵی یەکی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە، ھیچ ھێرشێکی ئاسمانی نەکاتە سەر ئامانجەکانی ئێران لە عێراق.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی یەکی ئیسرائیلی، لە میانی چەند ھەفتەی رابردوودا، ئیدارەی ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە، ھیچ ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران لە عێراق ئەنجام نەدات.
هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو داوایەی ئەمریکا دوای بڵاوکردنەوەی ئەو راپۆرتانە دێت کە ئاشکرایان کردبوو، ئێران مووشەکی بالیستی لە عێراق بڵاوکردووەتەوە کە مەوداکەیان دەگاتە ئیسرائیل بە پێی ڕاپۆرتەکە لە نەشرە، " گادی ئایزنکوت " سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئیسرائیل لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ڕۆیتەرز لە سەر جێگیر کردنی مووشەکە بالستیکەکانی ئێران لە عێراق ووتی: ئێمە ڕووبەڕووی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئێران دەبینەوە جا لە هەر شوێنێک بێت. .
لەلایەکی دیکەوە ھەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیدارەی ئەمریکا بە بەرپرسانی ئیسرائیلی وتووە “تکایە عێراق بۆ ئێمە جێ بھێڵن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە