دژە تیرۆری کوردستان زانیاریی لەبارەی ئەو درۆنە ئاشکرا دەکات کە لە هەریر کەوتە خوارەوە

دژە تیرۆری کوردستان زانیاریی لەبارەی ئەو درۆنە ئاشکرا دەکات کە لە هەریر کەوتە خوارەوە

پەیامی کورد... دژە تیرۆری کوردستان زانیاریی لەبارەی ئەو درۆنە ئاشکرا دەکات کە لە هەریر کەوتە خوارەوە


دژە تیرۆری کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی هەریر بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 12:18ی پاشنیوەڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک گوندی باتاسی سەر بە قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.

هەروەها دژە تیرۆری کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو کە کەوتنە خوارەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە