پەیامی کورد … ئیسرائیل باڵوێزخانەی خۆی لە وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکاتەوە
وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل، بەمەبەستى کردنەوەى باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە مەنامەى پایتەخت، سەردانى بەحرێن دەکات، ئەوەش لە چوارچێوەى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى بەحرێین و ئیسرائیل.
وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: لەسەر بانگێشتى وەزیرى دەرەوەى بەحرێن، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، یایر لاپیت، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانى بەحرێن بکات.
بەپێى راگەیەنراوەکە، ئامانج لە سەردانەکەى لاپیت، کردنەوەى باڵیۆزخانەى ئیسرائیلە لە مەنامەى پایتەختى بەحرێن و واژۆکردنى چەند رێککەوتنێکى نێوانیانە.
هەروەک ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوە یەکەمین سەردانى فەرمی وەزیرێکى ئیسرائیلییە بۆ ئەو وڵاتە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵى رابردوو پەیوەندییەکانى ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانى عەرەبى لەناویاندا ئیماران و بەحرێن و مەغریبى عەرەبى بە دەستپێخەرى ئەمەریکا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەرەوئاسایى بونەوەبرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە