ئومێد خۆشناو: قەیرانی بەنزین نابێت و نرخەكەی دادەبەزێت

ئومێد خۆشناو: قەیرانی بەنزین نابێت و نرخەكەی دادەبەزێت

پەیامی کوردئومێد خۆشناو: قەیرانی بەنزین نابێت و نرخەكەی دادەبەزێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستی پێكردووە و دابەشكردن قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و دواتر دەگاتە ناوچەكانی دیكە و شارەكانیش، دڵنیاییش دەدات كە قەیرانی بەنزین دروست نابێت و نرخەكەشی دادەبەزێت.

ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستی پێكردووە و بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دابەشكردنەكە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و لەدوای ناوچە شاخاوی و ساردەكان دەگاتە ناوچەكانی دیكە و ناو شارەكانیش، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە، گرنگە ئەوەیە ئەمساڵ هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوتی پێ دەدرێت.

هەرچی سەبارەت بە قەیرانی گرانبوونی بەنزینە وتی، دڵنیایی دەدەین قەیرانی بەنزین نابێت و نرخەكەشی بەپێی ئەو پلانەی دانراوە دادەبەزێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە