پەیامی کورد ... بە هۆی کێشەیەکی خێزانی لە سنووری کۆیە سێ کەس کوژران
له ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سه‌ربه قه‌زای كۆیه، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی روویداوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون.
بەپێی زانیارییەکان، كێشه‌كه لە گوندی ئەشکەوت سەقا-ی سەر بە ناحیەی دێگەڵە له قه‌زای كۆیه لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە ئاشكرایكردوه كه كوژراوه‌كان باوکێک و دوو کوڕن و ژمارەی بریندارەکان تائێستا دیارنییە، ئاماژەی بەوەشكرد، کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە و لە ئێستاشدا تەرمی کوژراوەکان و بریندارەکانیش رەوانەی شاری هەولێر کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە