موقتەدا سەدر پێنج پێشنیاز دەخاتەڕوو و داواش دەکات بەخێرایی جێبەجێ بکرێن

موقتەدا سەدر پێنج پێشنیاز دەخاتەڕوو و داواش دەکات بەخێرایی جێبەجێ بکرێن

پەیامی کورد... موقتەدا سەدر پێنج پێشنیاز دەخاتەڕوو و داواش دەکات بەخێرایی جێبەجێ بکرێن

موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدر لەعێراق، لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر پێنج پێشنیاز بۆ بەرزبوونەوەی نزخی کاڵا و کەلوپەل دەخاتەڕوو و داواشدەکات بەخێرایی جێبەجێ بکرێن.

ئەمڕۆ، شەممە 5ی 3 ی 2022 ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەعێراق پێنج پێشنیاز بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەشدەدات بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پەڕلەمان کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا چارەسەر ناکات بۆیە پێویستە چارەسەری پێویست بدۆزرێتەوە.

زیادكردنی مادده‌كانی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان به‌تایبه‌یش بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و ئه‌وانه‌ی ده‌رامه‌تی مانگانه‌یان كه‌مه‌ یەکێکە لە پێشنیازەکانی سەدر.

هەروەها موقتەدا سه‌در پێشنیازی به‌هێزكردنی ئاسایشی ئابووری و دیاریكردنی نرخ و له‌ به‌رامبه‌ردا سزادانی قورسی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ پابه‌ند نین کردووە.

هەر بەپێی پێشنیازه‌كانی سه‌در، پێویسته‌ پشتیوانی جووتیاران و به‌رهه‌می ناخۆیی بكرێت لەلایەن حکومەتەوە به‌ خێراترین كات.

یه‌كێكه‌ تر له‌ پێشنیازه‌كان بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت زیادبکرێت بەمەبەستی باشترکردنی گوزەرانیان.

کۆتا پێشنیازی سه‌در پێدانی مافی هاوڵاتیانە لەداهاتی نەوت بەشێوەیەکی دادپەوەرانە لەلایەن حکومەتەوە کە ئەمەش دەبێت بە سیستەمێکی تایبەت بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە