موقتەدا سەدر پەیامێک بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی عێراق بڵاو دەکاتەوە

موقتەدا سەدر پەیامێک بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی عێراق بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد     ...     موقتەدا سەدر پەیامێک بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی عێراق بڵاو دەکاتەوە

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان، زیندانییان و ئاوارەکان دەکات و دەڵێت،بۆ برایان لە هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان، کە خۆیان یەکەم شەیدای گۆڕانکاری و چاکسازیین.

موقتەدا سەدر سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند "سبەی رۆژی دەنگدانی تایبەتە بۆ برایان لە هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان، کە خۆیان یەکەم شەیدای گۆڕانکاری و چاکسازیین، بۆ ئەوەی شکۆ و هێزیان بگەڕێتەوە."
سەدر دەشڵێت"بۆ زیندانییەکانیش لە زیندانەکان و ئاوارەکان لە سەرانسەری عێراق کە بەهۆی تیرۆر و ستەم و سیاسەتی خراپ"ـەوە ئاوارە بوون و "دەیانەوێت بارودۆخی تاڵی خۆیان بگۆڕن و لە گەندەڵییەوە دەربچن بۆ گۆڕەپانی چاکسازی و سەربەرزی و ئاسایش. سڵاوی خودا لە هەموویان بێت.

رێبەرى رەوتى سەدر وتیشى"داواکارین خودا سەرکەوتوویان بکات بۆ چاکسازیی عێراق و رزگارکردنی."

دەنگدانی تایبەت رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت، تێیدا زیاتر لە یەک ملیۆن ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، 120 هەزار ئاوارە و 670 زیندانیی لە سەرانسەری عێراقدا دەنگ دەدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە