ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی غەززەی كردەوە و 78 كەس گیانیان لەدەست دا

ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی غەززەی كردەوە و 78 كەس گیانیان لەدەست دا

پەیامی کورد... ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی غەززەی كردەوە و 78 كەس گیانیان لەدەست دا


ئیسرائیل باشووری كەرتی غەززەی بە چڕی بۆردومان كردەوە و دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و سەدانی دیكەش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/10/2023، ئاژانسی هه‌واڵی (سكای نیوز عه‌ره‌بیه‌)، بڵاوی كرده‌وه‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، ئیسرائیل هه‌ردوو ناوچه‌ی ره‌فه‌ح و خانیونسی له‌ باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومان كرده‌وه‌.

ئاماژە بەوەش دراوە، له‌ بۆردومانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سه‌دانی كەسی دیكەش بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە