ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە

پەیامی کورد... ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدا و تێیدا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.


پاش کشانەوەی گروپی ڤاگنەر و ئاسایبوونەوەی دۆخی شارەکانی روسیا، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە لەگەڵ دمیترۆ کولێبا هاوتا ئۆکرانییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامداوە.
کۆشکی کرملن: ئەردۆغان پشتیوانمانە
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، لەگەڵ چاودێریکردنی دۆخی روسیا ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ ئۆکرانیا و لە هەماهەنگیدا دەمێننەوە.


شەوی رابردوو، پاش یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر لە روسیا بە نێوەندگیری بێلاروسیا فەرماندەی گروپی چەکدارانی ڤاگنەر جەنگاوەرەکانی ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانیان کردەوە و پێشڕەوییەکانیان بەرەو مۆسکۆی پایتەختی روسیا راگرت.


دواتریش، کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، فەرماندەی ڤاگنەر دەگوازرێتەوە بۆ بێلاروسیا و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە هەڵدەوەشێتەوە و وتیشی، "سوپاسی سەرۆکایەتی بێلاروسیا دەکەن بۆ نێوەندگیرییان."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە