پەیامی کورد ... کوودەتای سەربازی لە دژی دۆناڵد ترامپ ؟؟؟
جۆ بایدن هەڕەشەی کرد کە کوودەتای سەربازی چاوەڕێی دۆناڵد ترامپ دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " سی ئێن ئێن " ەوە جۆ بایدن ، لەوانەیە کاندیدی حزبی دیمۆکراتەکانی ئەمریکا بێت لە هەڵبژاردنەکانی نزیکی سەرۆککۆماری لە ئەمریکا و ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، هەڕەشەی کرد کە ئەگەەر دۆناڵد ترامپ شکستی خۆی قەبووڵ نەکات لە هەڵبژاردنەکان ، کوودەتای سەربازی چاوەڕێی دۆناڵد ترامپ دەکات
بایدن لە ووڵامی ڕژنامەوانان دەربارەی ئەگەری قەبووڵ نەکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن ترامپ ەوە و ئەوەی کە ئەو شکستی خۆی قەبووڵ بکات ، ووتی : " لەم حاڵەتەدا سەربازان دەست بەکار دەبن . ئەوە من پەیمانتان پێ دەدەم کە زۆر بە خێرایی ، کۆشکی سپی لە هەبوونی ئەو پاک دەکەنەوە . لە هێزەکانی چەکادری ئەمریکادا زۆر کەس دژبەری هەنگاوەکانی سەرۆککۆماری ئێستاین بۆ هاوشێوە کردنی ئەمریکایەک وەک ووڵاتێکی میلیتاریستن . من بە هەبوونی سەربازانێک کە ڕەخنە لە دۆناڵد ترامپ دەگرن زۆر سەربەرزم ".
سێدریک ڕیچمووند نوێنەری لۆئیزیانا ش ڕاو بۆچوونێکی هاوشێوەی ڕاگەیاند : " من متمانەم هەیە کە ژەنڕاڵەکان و باقی سەربازان چالاک دەبن تاکوو ڕاگواستنی هێز بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئەنجام بدرێت " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە