بڕیارنامەی فەڕەنسا، ئاڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکا سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران

بڕیارنامەی فەڕەنسا، ئاڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکا سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران
پەیامی کورد   ...   بڕیارنامەی فەڕەنسا، ئاڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکا سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران

فەڕەنسا، ئاڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکا لە دانیشتنی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، بڕیارنامەیەکیان بۆ ڕوونکردنەوە و بەهێزکردنی مێکانیزمی ڕاپۆرتدانی ئاژانس سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران پێشکەش کردووە.

ئەم ووڵاتانە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو بڕیارنامەیە هیچ داواکارییەکی نوێی لە تاران نییە و تەنیا داوا لە ئێران دەکات کە ئەو بەڵێنانەی کە پێشتر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام پەسەندی کردبوو جێبەجێ بکات، لەوانە دەست پێڕاگەیشتنی بەبێ بەربەست بۆ پشکێنەران، ڕاپۆرتدانی وورد لە کەرەستە ئەتۆمییەکان و گەڕاندنەوەی ڕێکخستنەکانی چاودێری کردن.

لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەم ووڵاتانەدا هاتووە کە ڕێژیمی ئێران دەبێ کێشەکانی چاودێری دامەزراوە ئەتۆمییەکان بەبێ دواکەوتن چارەسەر بکات و لە ڕێگەی ڕوونکاری و هاوکاری کردەیی متمانەکان بگەڕێنێتەوە.

بە ووتەی ئەوان، ئەم بڕیارنامەیە ئەرکی ڕاپۆرتدانی ئاژانس ڕوونتر دەکاتەوە و مێکانیزمی چاودێریکردن بۆ دۆخی پێش بەرجام دەگەڕێنێتەوە.

 لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە پابەندنەبوونی ئێران بە بەڵێنییەکانی  NPT ئێن پی تی کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە