پەیامی کورد ... ئێران ٢٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی پاشەکەوت کراو ڕەوانەی بازاڕ دەکات
زانیاریگەلی بڵاوکراوە بە پێی بەدواداچوونی کەشتییەکان نیشان دەدات هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە مانگی ئۆگۆست بۆ جاری سێهەم و لە سەر یەک زیادی کردووە .
دامەزراوەی کۆپلەر کە خزمەتگوزاریگەلی پەیوەندیدار بە بەدواداچوونی کەشتییەکانی خستووەتە ڕوو ڕایگەیاند نەوت ئامادەی هەناردەکراوی ئێران لە سەر ووشکانی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٦ میلیۆن بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٥٠ میلیۆن بەرمیل . هەروەها نەوتی ئامادەی هەناردەکردنی ئێران لە سەر دەریاش لە ١٠٧ میلیۆن بەرمیل ەوە گەیشتووەتە ٩٣ میلیۆن بەرمیل کە واتا ١٤ میلیۆن بەرمیل کەمی کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە