تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی پێویست بۆ بەکارخستنی مۆلیدە و ئامبوڵانسەکان، تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە سیستمی تەندروستیی غەززە بە تەواوی هەرەس بهێنێت.
تەندروستیی غەززه ئاماژەی بەمەش دا، بەهۆی شەڕی بەردەوام و هەڵمەتی سوپای ئیسرائیل لە رەفەح، لە دەروازەکان ڕێگە لە گەیشتنی سووتەمەنی بە غەززە دەگیرێت.
زیاتر لە 7 مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و هەتا ئێستا هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتایهاتنی نییە، لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووشەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 35 هەزار کەس به هۆی ئەم جەنگە کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە