دەستبەسەر کرانی ٥٤ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەستبەسەر کرانی ٥٤ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ٥٤ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٥ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەها ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش دەستبەسەر کراون.

 

 

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ٢٤ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٢١ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای هەمەدان تۆمار کراوە.

 

چوار کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن و چوار کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە