وەزیری بەرگری تورکیا: رێککەوتننامەی سووچی وەک خۆی جێ بە جێ دەکرێت

وەزیری بەرگری تورکیا: رێککەوتننامەی سووچی وەک خۆی جێ بە جێ دەکرێت

پەیامی کورد    ...    وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند : رێککەوتتنامەکەی نێوان مۆسکۆ و ئانکارا کە لە سووچی واژۆوکرا، بەگوێرەی پلانی داڕێژراو دەڕوات بەڕێوە و وەک خۆی جێبەجێدەکرێت. 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ووڵاتانی ناتۆ لە بڕۆکسل رایگەیاند : "رێککەوتتنامەکەی نێوان مۆسکۆ و ئانکارا کە لە سووچی واژۆکرا، بەگوێرەی پلانی دارێژراو دەڕوات بەڕێوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە  یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەکە " و هێزەکانی سووریای دیموکرات " هەسەدە " بەگوێرەی رێککەوتننامەکە لە ماوەی 150 کاتژمێردا، 30 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا بکشێنەوە.

22ی ئەم مانگە تورکیا و ڕووسیا رێککەوتنێکی 10 خاڵییان بۆ پاراستنی سنوور، یەکێتی خاکی سووریا و دەرچوونی هێزە بیناییەکان واژووکرد، بە گوێرەی رێککەوتنەکە لە ماوەی 150 کاتژمێردا هەسەدە لە تەواوی ئەو ناوچانەدا دەکشێتەوە کە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیایە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام و لەبەرامبەریشدا تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی هێرشەکانیان رادەگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە