دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات

دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات

پەیامی کورد... دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات

سبه‌ی چوار شەممە‌ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه‌ له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان ڕوو ده‌دات و لە هەرێمی كوردستانیش ده‌بینرێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ‎سبه‌ی چوار شەممه‌ ٢٠٢٣/٨/٣٠ كاتژمێر ٩:٣٦ خوله‌كی شەو دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان و كوردستان ده‌بینرێت ئه‌ویش دیارده‌ی مانگی شینه‌(blu moon) هاوكات مانگ زۆر به‌گه‌وره‌یی و پڕی دەرده‌كه‌وێت (super moon).

ڕاشیگەیاند، له‌ته‌نیشت مانگیشه‌وه‌ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی زۆر ناوازه‌یه‌ و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی سبه‌ی چوار شەممە دەكەن بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له‌ دیمه‌نی بینینی مانگ ببینن، چونكه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ٣ بۆ ٤ ساڵ جارێك ڕووده‌دات .

ڕوونیشی كردەوە، مانگ شێوه‌كه‌ی بۆ (شین) ناگۆڕێت هه‌ر شێوه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، به‌ڵام قه‌باره‌ی مانگ زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت و نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌زه‌وی و به‌پڕی ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل دیمه‌نێكی جوان دروست ده‌كه‌ن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە