نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ٤ی ٢٠١٩ لە بەردەوامی هەوڵەكانی ئۆپیك و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر هەریەك لە ئێران و ڤەنزوێلا و بەهۆی نیگەرانیەكان لەبارەی كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە  نرخی نەوتی خاو لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا دوبارە بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

بەهۆی بەردەوامی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی خاو لە لایەن رێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و وڵاتانی هاوپەیمانی (ئۆپیك+)، لەگەڵ توندتركردنی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەریەك لە ووڵاتانی ئێران و ڤەنزوێلا، نرخی ئەو بەرهەمە لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردووەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرزترین ئاست تۆماردەكات.

هاوكات نیگەرانیەكان لە بارەی كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی خاو لە لایەن لیبیاوە بەهۆی بەردەوامی جەنگ لەو ووڵاتەدا، كاریگەری لەسەر نرخی ئەو بەرهەمە درووستكردوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 8 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.1 بەرزبوەتەوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 71.34 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 13 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.2 بە بەراورد بە نرخی پێشووی بەرزبووەتەوە و نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 64.77 دۆلار. 

بەو پێیەش هەریەك لە نەوتی برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا ئەمڕۆ دوشەممە بەرزترین ئاستیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆماركردوە.

بەهۆی ژمارەیەك هۆكار ئەمساڵ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەردەوامی بەخۆوە بینیوە و بە گشتی لە ساڵەكەدا نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی لەسەدا 40 و نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا 30 بەرزبونەوەیان تۆماركردوە.

هاوكات رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیك (ئۆپیك+)، لە ئێستادا بە مەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەی بەرهەمەكە لەمساڵدا بۆ 1.2 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، لە هەوڵەكانیان بەردەوامن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە