نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی بەساڵاچووان دەكات

نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی بەساڵاچووان دەكات

پەیامی کورد... نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی بەساڵاچووان دەكات

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ده‌كات ژماره‌ی به‌ساڵاچووان تا ساڵی 2025 بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار كه‌س به‌رزببێته‌وه‌.

لەمبارەیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی کۆمەڵایەتی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە وڵاتان دەكات ئامادەکاری بکەن بۆ زیادبوونی ژمارەی بەساڵاچووان.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە: پێشبینی دەکەن ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ بە سەرەوەیە تاوەكو ساڵی 2025 بۆ دوو هێندە زیاد بکات.

بەپێی سەرژمێرییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی بەساڵاچووان لە ساڵی 2021، 761 ملیۆن كەس بووە و پێشبینی دەكەن تاوەكو ساڵی 2025 بەرزببێتەوە بۆ یەك ملیار و 600 ھەزار كەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە