نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکارەوە

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکارەوە
پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکارەوە

هەڤاڵان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت، سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بە گەرمی لە خۆتان و تێکڕای ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و قوتابیانی کوردستان به‌گشتى پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ برەودانی زیاتر بە خەباتی ڕێکخراوەییتان لەپێناو ماف و خواستەکانی قوتابیانی کوردستاندا.

یەکێتی قوتابیانی کوردستان خاوەنى مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە، قوتابخانەیەکی نیشتمانی بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیوە، چەندین شەهیدی قارەمانی بەخشیوەتە گەل و نیشتمان.

یەکێتییەکەتان وێڕاى به‌رپرسیاریه‌تی ڕێکخراوەیی بۆ بەرگری لە مافه‌كانى قوتابیان و پێشکەوتنی توانای زانستی و پەرەپێدان بە بەهرەکانیان كه‌ له‌گه‌ڵ پێشکەوتنی خێراى سەردەم لە بواری زانست و خوێندن و پەروەردەدا بێت، بەرپرسیاریەتیی پێگەیاندنی تاکی هۆشیار و کادیری دڵسۆز و کارمەندی لێهاتووى له‌ ئه‌ستۆدایه‌ بۆ خزمەتی نیشتمان و کۆمەڵگە، هه‌روه‌ها بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکڕیزی و تەبایی و پاراستنی پێکەوەژیان و ئاشتی، بۆ ئەو مەبەستەش وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانتان دەبین.

کار و خەباتی مەدەنیانەتان بەرز دەنرخێنین. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.  

بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. 

دروود بۆ گیانی پاكى شەهیدانى یەکێتی قوتابیان و سەرجەم  شه‌هیدانی کوردستان.

 

نێچیرڤان بارزانى

١٨/٢/٢٠٢٣

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە