مانگی مارس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 36 هاووڵاتی دەستبەسەر کراون

مانگی مارس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 36 هاووڵاتی دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد... مانگی مارس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 36 هاووڵاتی دەستبەسەر کراون

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی 2023، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی 36 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 15 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، 12 هاووڵاتی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی کیمیایی سەر قوتابخانەکان و 9 هاووڵاتی بە هۆی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆزەوە لەلایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.

مانگی ڕابردوو لانی کەم دوو ژن، یەک مێرمنداڵی ژێر 18 ساڵ و هەروەها 8 مامۆستای قوتابخانە لە کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون.

زیاترین ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان کە 32 حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە 17 حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.

جێگای باسە کە لەم 36 حاڵەتە چوار هاووڵاتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکەی خۆی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە