پەیامی کورد ... فەرمانی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترامپ لە ویلایەتێکی دیکە دەرچووە
دەستەی سوێندخواردنی دادگای شاری فولتن لە ویلایەتی جۆرجیا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ١٨ هاوکارەکانی لە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠، ناوزڕاندن و هەوڵدان بۆ ناو زڕاندن و بەدناوکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار کردووە ، و هەروەها تۆمەتگەلی دیکە .
داواکاری گشتی ویلایەتی جۆرجیا ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترامپ و ئەم بەرپرسە حکوومی یانەی پێشوو دەرچووە و تا ٢٥ی ئاب (٣ی ئەیلول) مووڵەتیان هەیە بۆ ئەوەی "خۆبەخشانە" خۆیان ڕادەست بکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو تۆمەتانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە