شنۆ / هاووڵاتییەک دەستەبسەر کرا

شنۆ / هاووڵاتییەک دەستەبسەر کرا

پەیامی کورد ... شنۆ / هاووڵاتییەک دەستەبسەر کرا

 

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای بانگ کرنای بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠،  فارۆق عەزیزی هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

 

فارۆق عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێمزورتێ” سەر بە شاری شنۆ بووە کە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییە بانگ کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە بیانووی ئەوەی یەکێک لە منداڵەکانی فاروق عەزیز ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێرانە دەستبەسەر کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە