پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: بههۆی ئاڵۆزیهكانهوه زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سوودان هەڵاتوون
کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سوودان بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵاتوون.
فیلیپۆ گراندی، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژهی بهوه كردوه، لە چەند رۆژی رابردوودا زۆرێک لە پەنابەران کە لە شەڕ و ململانێکانی سوودان هەڵدێن، چوونەتە وڵاتانی چاد و میسر.
باسی لهوهش كردووه “پێویستمان بە سەرچاوەی زیاترە بۆ پشتگیریکردنی ئەو وڵاتانانەی میوانداری پەنابەرەکانیان کردووە.
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بەڵام دانیشتووانی ئەو شارە دەڵێن، دەنگی تۆپ و تەقە لە ناوچەکانی پایتەختی سوودان دەبیسترێت. هەروەها ئاگربەستەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا چاودێری دەکرێت، تاڕادەیەک ئارامییەکی رێژەیی هەیە.
لە 15ی نیسانەوە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار کەس کوژراون و بەهەزارانیش برینداربوون و زیاتر لە 300 هەزاریش ئاوارەبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە