چین: لەگەڵ کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی کار دەکەین بۆ گەیشتنی روسیا و ئۆکراینا بە رێککەوتن

چین: لەگەڵ کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی کار دەکەین بۆ گەیشتنی روسیا و ئۆکراینا بە رێککەوتن

پەیامی کورد... چین: لەگەڵ کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی کار دەکەین بۆ گەیشتنی روسیا و ئۆکراینا بە رێککەوتن


وەزیری دەرەوەی چین ڕایدەگەیەنێت وڵاتەكەی نیگەرانە لە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و لە ماوەی داهاتووشدا پێشنیازێک بۆ ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاشکرا دەکات.

تچین گانگ وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند: وڵاتەكەی نیگەرانە لە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و لە ماوەی داهاتووشدا پێشنیازێک بۆ ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاشکرا دەکات، ووتیشی مامەڵەی ئێمە لەگەڵ تایوان وەک مامەڵەی روسیا لەگەڵ ئۆکرانیا نابێت.

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە کۆمەڵەگەی نێوەدەوڵەتی واز لە بڵاوکردنوەی ترس بهێنێت لەبارەی ئەوەی پەکین چەک بۆ مۆسکۆ دەنێرێت تاوەکو لە جەنگی ئۆکرانیادا بەکاری بهێنێت.

ڕونیشی كردەوە: وڵاتەکەی لە رادەبەدەر نیگەرانە لە پەرەسەندنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و کار بۆ دووبارە دەستپیكردنەوەی گفتووگۆی ئاشتی دەکات و دەیانەوێت ئاسایشی هاوبەش بەدیبێت و لەگەڵ کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی کار دەکەن بۆ گەیشتنی روسیا و ئۆکرانیا بە رێککەوتن.

شایەنی باسە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چینی تۆمەتبار کرد بەوەی ویستی هەیە چەک بۆ روسیا بنێرێت و پاڵپشتی بکات لە جەنگی ئۆکرانیادا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە