پەیامی کورد ... باڵەفڕی میل ٨ ی وەزارەتی بەرگری قەزاقستان لە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای قزل ئۆردا ی ئەم ووڵاتە کەوتە خوارەوەو بە شیوەی تەواو سووتا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، نوور سۆڵتان نوور ئەحمەد ، ووتەبێژی کۆمیتەی دۆخی تەواری قەزاقستان جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە جەختی کردەوە ووردەکاری ئەم ڕووداوە هێشتا بە تەواوی ڕوون نییە و ولێکۆلینەوەکان لەمبارەوە بەردەوامە .
بە پێی دواهەمین هەواڵی بە دەست گەیشتوو ، باڵەفڕی میل ٨ کە کەوتووەتە خوارەوە ١٣ کەس سەرنشینی هەبووە .
مین ٨ باڵەفڕێکی هاتووچوونی دوو ماتۆڕەی ڕووسیە کە هەروەها دەتوانێ وەکوو باڵەفڕێکی شەڕ بە کار بهێنرێت . میل ٨ یەکێک لەو باڵەفڕانەیە کە زیاترین ئاماری درووست کراوی باڵەفڕی لە ئاستی جیهانی دا هەبووە و لە زیاتر لە ٥٠ ووڵات بە کار دەهێنرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە