پەیامی کورد... نەتەوەیەکگرتووەکان: بەرنامەی خۆراکی جیهانی بە هەمان رێژەی ساڵی ٢٠٢١ گەنم لە ئۆکرانیا دەکڕێت
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بەرنامەی خۆراکی جیهانی لەمساڵدا بەهەمان رێژەی ساڵی ٢٠٢١ گەنم لە ئۆکرانیا دەکڕێت.
ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رێککەوتنی هەناردەی گەنمی ئۆکرانیا لە رێگای دەریای رەشەوە تا ئێستا رێگەی داوە بە هەناردەکردنی ٣٢ ملیۆن تەن گەنم بۆ ٤٥ وڵات لە سێ کیشوەری جیهاندا.
ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە نرخی خۆراک لە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی لە٪٢٢ دابەزیوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەوڵەتانی ئەوروپا سوودمەندی سەرەکی ئەو رێککەوتنانە بوون، بەو پێیەی وڵاتانی ئەوروپی بە رێژەی ٪٤٠ هاوردەی گەنم دەکەن و لە ٪٢.٥ی ئەو گەنمەش بۆ وڵاتانی هەژار کە لە لیستی بەرنامەی خۆراکی جیهانیدان هاوردە دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وابڕیارە رێککەوتنی هەناردەی گەنمی ئۆکرانیا تا رۆژی ١٧ی تەمموز بخایەنێت و بەرپرسانی روسی و لە ناویاندا وەزیری دەرەوەی روسیا جەخت دەکەنەوە لەوەی رێککەوتنەکە درێژ ناکرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە